تايبەتمەندیی ناوازە

خەسڵەتە سەرەكییەكان لێرەدا دەخرێنەڕوو بۆ ئەوەی بەكارهێنەران بەئاسانی لە ئەپەكە تێبگەن و سوودی لێ وەربگرن.

  • كارلێكی خێرا

    دەستبەجێ دەنگ بە بیروڕا جیاوازەكان بدە و ئەنجامی راستەوخۆ وەربگرە لەسەر كاردانەوەی بەكارهێنەرانی دیكەش بەرامبەر ئەم بیروڕایانە.

  • گفتوگۆی بنیاتنەر

    بەشداری بكە لە گفتوگۆ لەگەڵ كەسانی خاوەن پێشینە و كەلتوری جیاواز.

  • شیكاریی زیرەك

    شیكردنەوەی گشتگیر لەسەر ئەنجامی دەنگدان و گفتوگۆكان ببینە و تێڕوانینی قووڵتر دەربارەی رای گشتی بەدەستبێنە.

  • تایبەتمەندێتی و سەلامەتی

    داتا و تایبەتمەندی تۆ بە نوێترین تەكنەلۆژیای سەلامەتی پارێزراوە.

  • لە هاوڕێیەكت بپرسە

    دڵنیا نیت لە بیروڕاكەت؟ لەگەڵ هاوڕێیەكدا هاوبەشی پێ بكە و فیدباكی لێ وەربگرە!

  • دەنگەكەت بكشێنەوە

    هەر كاتێك بیروڕات گۆڕی، دەتوانی بەئاسانی دەنگەكەت بكشێنیتەوە و گۆڕانكاری تێدا بكەیت.

سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكە

بۆچی قەرار

قەرار چەندین تایبەتمەندی هەیە كە دەیكاتە باشترین شوێن و یەكەمین دەستپێشخەری لەم جۆرە بۆ دەنگدان، وەكو:

تایبەتمەندی

ناسنامەكەت هەمیشە دەشاردرێتەوە و ناوت ئاشكرا ناكرێت.

ئاسان بۆ بەكارهێنان

ئەپی قەرار ئاسانە بۆ بەكارهێنان و كارلێككردن .

لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە

بەشداری بكە لە گفتوگۆ لەگەڵ كەسانی خاوەن پێشینە و كەلتوری جیاواز.

چۆن كاردەكات

لە ئەپی قەرار، هەموو كەسێك دەرفەتی هەیە بیروڕای خۆی دەرببڕێت و گفتوگۆ بكات بۆ باشتركردنی رای گشتی.

  • هەژمار درووست بكە

    خۆت تۆمار بكە و هەژمارێكی تایبەت درووست بكە بۆ بەشداریكردن لە دەنگدان و گفتوگۆكان. 

  • بیروڕاكان بدۆزەوە
    .لیستی بیروڕا بەردەستەكان بپشكنە و دەنگ بدە بەو بابەتانەی كە گرنگن بۆت

  •  بەشداری لە گفتوگۆكان بكە
     بەشدار بە لە گفتوگۆكان و هاوبەشی بە بۆچوونەكانت بكە بۆ پەرەپێدانی دیالۆگی بنیاتنەر.

  • شیكردنەوەی ئەنجامەكان
    شیكاری راستەوخۆ ببینە و بزانە كاردانەوەی كۆمەڵگا بەرامبەر بیروڕا جیاوازەكان چییە

543

بۆچوونەكان

3

زمان

323

بەكارهێنەرە چالاكەكان

3523

دەنگەكان

وێنەكانی ئەپەكە

ئەم وێنانە رووكاری ئەپی قەرار و تایبەتمەندییەكانی نیشان دەدەن، بەرچاوڕوونییەكی پێشوەختە دەدەنە بەكارهێنەران لەوەی چاوەڕوانی چی بكەن

پرسیارە باوەكان

ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێیت نایدۆزیتەوە؟ تكایە پەیوەندیمان پێوە بكە بە بەكارهێنانی فۆرمی پەیوەندی لە خوارەوەی ئەم لاپەڕەیە.

قەرار پلاتفۆرمێكی دیجیتاڵییە ئامانجی باشتركردنی بەشداری خەڵكە لە گفتوگۆكان و درووستكردنی رای گشتی بەشێوەیەكی دیموكراتی و شەفاف. بەكارهێنەران دەتوانن بیروڕای خۆیان دەرببڕن، بەشداری لە گفتوگۆی سوودبەخش بكەن و ببنە بەشێك لە داڕشتنی تێگەیشتنێكی هاوبەش لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەكان.

بەكارهێنەران دەتوانن هەژماری خۆیان درووست بكەن، بیروڕاكان بپشكنن، دەنگیان لەسەر بدەن و بەشداری گفتوگۆكان بكەن. قەرار شیكاری راستەوخۆ دابین دەكات لەسەر چۆنیەتی كاردانەوەی كۆمەڵگا بەرامبەر بیروڕا جیاوازەكان و ناوەندێك بۆ دیالۆگی بنیاتنەر دەڕەخسێنێت.

هەموو كەسێك دەتوانێت قەرار بەكاربێنێت. جا قوتابی، خاوەن پیشە، رێكخراوی ناحكوومی، یان دەزگایەكی  حكوومی بیت، دەتوانی بەشداری لە گفتوگۆكان بكەیت، دەنگ بە بیروڕاكان بدەیت، و كارلێك لەگەڵ بەكارهێنەرانی دیكە بكەیت.

بۆ درووستكردنی هەژمار، ئەپی قەرار دابەزێنە، كلیك لەسەر دوگمەی “خۆ تۆماركردن” بكە و شوێن رێنماییەكان بكەوە بۆ ئەوەی زانیارییەكانت داخڵ بكەیت و پرۆفایلەكەت درووست بێت.

لیستی بیروڕاكان بپشكنە، كلیك لەسەر ئەوە بكە كە دەتەوێت دەنگی پێ بدەیت، وەڵامەكەت دیاریبكە لەناو ئەو بژاردانەی هەن (وەكو زۆر راستە، بێلایەنم، بەتەواوی دژیم).

بەڵێ، قەرار رێگە بە بەكارهێنەران دەدات دەنگەكانیان بگۆڕن لە هەر كاتێكدا بیانەوێت. تەنیا دووبارە بۆچوونەكە بدۆزەوە و وەڵامێكی جیاواز هەڵبژێرە.

كلیك لەسەر بیروڕایەك بكە بۆ بینینی زنجیرەی گفتوگۆكە. دەتوانی كۆمێنتی خۆت زیاد بكەیت، وەڵامی بەكارهێنەرانی دیكە بدەیتەوە و بەشداری لە گفتوگۆكە بكەیت.

بەڵێ، دەكرێت ناوی بەكارهێنەر لە كاتی كۆمێنت كردن ئاشكرا نەكرێت و بە نەناسراوی بمێنێتەوە.

دەنگەكان كۆدەكرێنەوە و نیشان دەدرێن بەبێ ئاشكراكردنی ناسنامەی بەكارهێنەران. كۆمێنت بەشێوەی نەناسراو (بێ ناو) دەكرێت.

بەكارهێنەران دەتوانن پێشنیاری بۆچوون و پۆڵێنی نوێ بۆ دەستەی سەرپەرشتیار بكەن. ئەگەر قەبووڵكرا، بۆچوونەكە بڵاودەكرێتەوە و بەشداربووەكەش ئاگادار دەكرێتەوە.

بۆ هەر پرسیارێك یان پشتگیرییەك، دەتوانی پەیوەندیمان پێوە بكەیت لەڕێگەی بەشی “پەیوەندیمان پێوە بكە” لە ماڵپەڕ یان ئەپەكەدا. فۆرمەكە پڕبكەوە، و تیمی پشتگیریمان لە زووترین كاتدا وەڵامت دەداتەوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و سەبسكرایبی  نیوزلێتەرەكەمان بكەن بۆ ئەوەی ئاگادار بن لە دوایین هەواڵ، تایبەتمەندی و نوێكارییەكانی قەرار

هێشتا پرسیاری دیكەت هەیە؟ لێرەوە پرسیارەكەت  بكە 

Subscribe To Newsletter

Vivamus ornare feugiat orci eu faucibus. Phasellus nulla arcu, pharetra nec laoreet in, scelerisque a lectus.

Thanks for subscribing!

 ئێمە زانیارییە كەسییەكانت لەگەڵ هیچ كەس و كۆمپانیایەك هاوبەش ناكەین. بۆ زانیاری زیاتر سەیری بەڵێننامەی تایبەتمەندیمان بكە

پەیوەندیمان پێوە بكە

پرسیارێكت هەیە یان پێویستت بە یارمەتییە؟ تیمی قەرار هەمیشە ئامادەیە بۆ یارمەتیدانت. ئێستا پەیوەندیمان پێوە بكە.

هەمیشە بەردەستە

دوودڵ مەبە و هەر كاتێك بتەوێت پەیوەندیمان پێوە بكە

ئیمێل

info@qarar.me