لە جیهانی ئەمڕۆدا كە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و پەیوەندی خێرا دەناسرێت، تووشی لێشاوێک گفتوگۆ و مشتومڕ بووین کە رۆژ لە دوای رۆژ بێ بەهاتر و پاتاڵتر دەبن. كاتێك لە گفتوگۆی رۆژانەمان ورد دەبینەوە، دەبینین بەشی زۆری رووکەش و هەڕەمەكییە.
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرەڕای سوودەكانیان، بەڵام نەیانتوانیوە دەرفەت بۆ گفتوگۆی بنیاتنەر بڕەخسێنن. لەجیاتی ئەوەی کە ببنە ناوەندێك بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێڕوانینە جیاوازەكان، بوونەتە مەیدانی دەمەقاڵێ و پێکدادان، بە جۆرێک كە هاتو هاواری دیجیتاڵی بەسەر گفتوگۆی بنیاتنەردا زاڵ بووە. بۆیە زۆرێکمان ناچار بووین کە پانتایی بچووکتر بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ خۆمان درووست بكەین، بەڵام ئەم پانتاییانەش بوونەتە ئاوێنەیەکی دیجیتاڵی؛ واتە ئەوانیتر نامانبینن و ئێمەش ئەوان نابینین.
ئەگەر رووبەڕووی مەترسییەكانی ئەم بارودۆخە نەبینەوە، ئەوا نەوەکانی داهاتوومان لەسەر تێگەیشتنی سەرپێی و سنووردار بۆ پرسە گرنگەکان و نەمانی ئاڵوگۆڕی کەلتوری و دیالۆگی رۆشنبیری رادێن.
سەرەڕای ئەوە، بە زیادبوونی بەردەوامی زانیاری و پێشكەوتنی تەکنەلۆژیا، رووبەڕووی لێشاوێک بابەتی بێ بەها و ساختەش بووینەتەوە. ئەم دیاردەیە رێگەی بۆ بڵاوبوونەوەی بیروڕای چەواشەکار و زانیاریی هەڵە خۆش کردووە كە کۆمەڵگاکانمان تووشی لێكترازان و شێواندن دەکاتەوە.
لەبەر ئەوە، زۆر گرنگە سەکۆیەک بۆ پیاچوونەوە و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بە بۆچوون و گفتوگۆکانمان دەستەبەر بکەین. ناوەندێكی تازە کە جارێکی دیکە متمانەمان بە بەهای دیالۆگ و گفتوگۆ بگەڕێنێتەوە.
“قەرار” وەڵامەکەیە، پلاتفۆرمێكی تایبەت كە دەرفەتی گفتوگۆی بنیاتنەر و دەنگدان لەسەر بۆچوونەکانمان پێ دەدات. لەم پلاتفۆرمەدا، نەک تەنیا دەتوانی بۆچوونی خۆت دەرببڕیت، بەڵکو دەتوانی بەگوێرەی ئەو زانیاری و گفتوگۆیانەی پێیان دەگەیت بشیگۆڕیت.
دواجار پێویستمان بە گۆڕانێکی بنەڕەتییە لە چۆنیەتیی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و زانیارییەکاندا. “قەرار” سەرەتای ئەم گۆڕانەیە، هەلێکی گرنگمان پێ دەدات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی زانستیی چڕوپڕتر. “قەرار” چانسێكی مێژوویشمان پێ دەدات بۆ تێگەیشتن لە بۆچوونی کەسانی تر و گفتوگۆش لەگەڵیاندا بەگوێرەی رێساكانی دیالۆگی بنیاتنەر و رێزگرتن. دەتوانین پێکەوە بگەینە تێڕوانینێکی ژیرانە و واقیعی بۆ داهاتوویەكی هاوبەش. ئەپەكە دابەزێنە و بۆچوونی خۆت دەرببڕە. “قەرار” بە تۆ تەواو دەبێت!