قەرار پلاتفۆڕمێکی دیجیتاڵی هاوچەرخە، زۆر بە کورتی کار بۆ هێنانەکایەی گفتوگۆی بنیاتنەرو بەرهەمدار دەکات، لەسەر بنەمای را و رای پێچەوانە بنیادنراوە، هەموو کەسێک سەربەستانە دەنگ دەدات بۆ ئەو بژاردەیەی بڕوای پێیەتی یان لە دڵیەوە نزیکە.
تێڕوانینمان:
ئێمە پێمان وایە گفتوگۆی راستگۆیانە و زانیاریبەخش بناغەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتووە. بۆیە ناوەندێكی دیجیتاڵیمان دروست كردووە كە تێیدا هەمووان بتوانن بەشێوەیەكی بابەتی و رێزدارانە زانیاری و بیروڕاكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن.
ئەركمان:
دابینكردنی سەكۆیەكی سەلامەت، متمانەپێكراو و ئاسان بۆ بەكارهێنان كە هانی هەمووان بدات بیروڕاكانیان دەرببڕن، باس لە بابەتە جۆراوجۆرەكان بكەن، و بەشێوەیەكی پارێزراو و نهێنی دەنگ بدەن.
بەهاكانمان:
دەستپاكی و شەفافیەت كرۆكی هەموو كارێكمانە. ئێمە رێز لە تایبەتمەندیی بەكارهێنەران دەگرین و دڵنیایان دەكەینەوە زانیارییەكانیان بەتەواوی پارێزراوە.
تیمەكەمان:
کۆمەڵێک گەنج لەگەڵ دەستەیەک لە کەسانی بە ئەزموون پێکەوە کۆبوونەتەوە، هەموو ئامانجمان ئەوەیە كوالێتی گفتوگۆی دیجیتاڵی باشتر بكەین.
پەیوەندیمان پێوە بكە:
ئێمە هەمیشە پێشوازی لە فیدباك و پێشنیارەكانتان دەكەین. هەر كاتێك ویستتان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بكەن بۆ خستنەڕووی بۆچوون و پرسیارەكانتان.